بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتای عەمانی خۆی وتی: پێمان وایە کە هێزی بیانی سەربازی ئەمرۆخۆی هەڕەشەیە لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عەمان.
ئەمیر عەبدوڵاهیان وتیشی: پێمان وایە وڵاتانی ناوچەکە توانایی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشبان لە ناوچەکە هەیە.
راشیگەیاند: بوونی هێزی نێردراوی بیانی لە ناوچەکە هەڕەشەیە لە ئاشتی و پاوەجێی .
ئەوەشی وت کە لەم رۆژانەی دواییدا دوژمنانی ئێران بە کەڵکی نارەوا وەرگرتن لە هەستی پاکی گەلی ئێران بە دەستێوەردانی بەردەوام هەوڵیان کە دۆخی ناوخۆیی ئێران بخەنە ژێر کاریگەریی خۆیان و تا ئەو جێگایە چوونەدپێش کە هێرشی تیرۆریستی لە شیراز و ئیزە بووە هۆی شەهید بوون و بریندار بوونی هاووڵاتیانی ئازیزمان.
Your Comment